به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: سیاسەتی بایکۆتی ئابووریی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دژی سووریا کە بە شێوەی یەکلایەنە سەپێندراوە، وەک خۆی ماوەتەوە.
«میقداد» وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی گەمارۆو بایکۆتی ئابووریی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی سووریا وتیشی: کۆمەڵگای جیھانی لە ھەل و مەرجی دژواری ئێستا دەبێ لە تنیشتی گەلی سووریادا ڕاوەستن و بەگژ سیاسەتی بایکۆت و گەمارۆدا بچنەوە.
وە زیری دەرەوەی سووریا لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی دەرەوەیی بۆ وڵاتەکەشی وتی: نابێ لە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە چوارچێوەی بەدەر لە ئامنجی مرۆڤانە کەڵک وەربگیرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممەش بە دەستنیشان کردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت: ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی نەتەوەی سووریا ببژێرێت و دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.
342/